Islam Doğru
13 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2022
نیویۆرک - AA
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی فڕۆکەوانیی فیدراڵیی (FAA)، رووداوەکە لە میانی نمایشی ئاسمانیی لە فڕۆکەخانەی ئیکسکیوتیڤ لە شاری داڵاس روویداوە.
لەو دیمەنانەی کە لەلایەن جەماوەری ئامادەبووەوە تۆمارکراون و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، دوای ئەوەی دوو فڕۆکەکە بەریەککەوتوون، کەوتوونەتەخوارەوە و ئاگریان گرتووە.
زیاتر لە ٤٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگری فڕۆکەکانیان دا.
فەرمانگەی فڕۆکەوانیی فیدراڵیی، رایگەیاند: ''لەئێستادا نازانرێت چەند کەس لە فڕۆکەکاندا بوون''.
هاوکات فەرمانگەی فڕۆکەوانیی فیدراڵیی و ئەنجوومەنی نیشتمانیی سەلامەتی گواستنەوە (NTBS)، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەکەن و دواتر وردەکاری بلاودەکەنەوە.