بەیروت
لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە و دەیان کەسیش بریندار بوون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکان وەرگیراون، ئۆتۆمبێلەکە لە گەڕەکێکی شیعەنشین بەناوی بیر ئەلعەبد لەنزیک خاَڵێکی پشکنینی حزبوڵا تەقیوەتەوە.
بەپێی زانیاریەکان پێنج کەس کوژراون دەیان کەسیش بریندار بوون.
ھێزەکانی حزبووڵا لەو ناوچانە بەشێوەیەکی زۆر بڵاو بوونەتەوە، ھەروەھا ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس و فریاگوزاری رەوانەی ناوچەکە کراون.
لە دواین تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ لە ٢٧ کانونی یەکەم لە بەیروت راوێژکارێکی پێشووی سەرۆکوەزیرانی لوبنان و وەزیری پێشووی دارایی گیانیان لەدەست دا بوو.