مەزار شەریف
لە ئەفغانستان ئەو ئامێرەی بۆ دەرھێنانی رۆنی کونجی، لۆکە، کاڵەک، شووتی بەکاردەھێنرێ پێی دەگوترێ جواس. ئەو جواسە ئامێرێکە زۆر لە ئاش دەچێ و بەھێزی وشتر کاردەکا.
جاران لە ھەموو گەڕەکێکی ئەفغانستان دەبینرا بەڵام ئێستا تەنیا باکورییەکان بەکاری دێنن و کەمتر لەجاران بەرچاو دەکەوێ. ئەو رۆنی کونجییەی بەھۆی ھێزی وشتر و جواس بەرھەم دەھێنرێ لەڕووی ڤیتامینەوە زۆر دەوڵەمەندە، ئێستا لە ئەفغانستانەوە دەنێردرێتە تورکیا، پاکستان، سعودیە، ئیمارات.
ھەر لیترێکی ئەو رۆنە کونجییە بە شەش دۆلار دەفرۆشرێ، بە ڤیتامینەکانی A B E دەوڵەمەندە, ھەروەھا رێژەیەکی زۆر لە رۆنی ئەسیدی ئۆمێگا ٦ و ئۆمێگا ٩ لەناویدا ھەن.
چاری چۆغدەک، خەڵکی مەزاری شەریفە و نزیکەی ٥٠ ساڵە خەریکی بەرھەمھێنانی رۆنی کونجییە بۆ AA گوتی "لەبەرئەوەی خێزانەکەی ئێمە بەزۆری رۆنی کونجی بەکار دێنن، زۆر تەندروستن و دوورن لە نەخۆشی، کاری جوازیم لە باوکمەوە بۆ جێماوە، زۆر پێی ئاسودەم و پیشەیەکی خۆشەویستە لام، لەم دواییانەدا پیشەی جوازی زۆر کەم بۆتەوە، ئەوە بۆتە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخی رۆنی کونجی، کڕیاری رۆنی کونجی لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات ھەن، حەوت کیلۆ کونجی شەش کیلۆ رۆنی تێدا دەبێ."