Alper Şaşmaz
16 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2026
گوتەبێژی ئاکپارتی عومەر چەلیک ڕایگەیاند: "هەوڵی هێرشکردنە سەر مەککە سەرکۆنە دەکەین. بێڕێزی کردن بە مەککەی موکەڕەمە، بێ ڕێزییە بە هەموو موسڵمانان".
چەلیک لەبارەی ئەو هێرشە درۆنییەی کە کرایە سەر مەککە و ڕێگریی لێکرا، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەدا گوتەبێژی ئاکپارتی عومەر چەلیک ڕایگەیاند:
"هەوڵی هێرشکردنە سەر مەککە سەرکۆنە دەکەین. بێڕێزی کردن بە مەککەی موکەڕەمە، بێ ڕێزییە بە هەموو موسڵمانان. هێرشکردنە سەر شارەکانی سعوودیە و لەسەرووی هەموویانەوە مەککە، جگە لە سوودگەیاندن بە ئەوانەی کە ئامانجیان نیەتی خراپە بەرامبەر موسڵمانان، هیچ واتایەکی دیکەی نییە".