Rewa Mahmood Hasan,Fahrettin İbrahim
12 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2019
واشنتۆن - AA
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) بری 550 ملیۆن دۆلاری وەک بوودجە بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات تەرخان کرد کە بە پێی ئەو 300 ملیۆن دۆلار بۆ رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە و 250 ملیۆن دۆلاریشی وەک یارمەتی بۆ هێزانە داناوە کە لە دژی داعش لە سووریا شەڕ دەکەن.
پێنتاگۆن وردەکارییەکانی داواکاری خۆی وەک یارمەتی دارایی ساڵانە ئاشکرا کرد.
ئیدارەی ترەمپ بری 718 ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری وەک بوودجە بۆ وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی لە کۆنگرێس داوا کردووە.
لە پاڵ داواکاریی بۆ تەرخانکردنی بوودجە بۆ ئەگەری هەر شەڕێکی نەخوازراو، ترەمپ داوای 9 ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری بۆ دروستکردنی دیواری سەر سنووری مەکسیک کردووە.
- یارمەتی بۆ رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە
بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سووریا و عێراق، ساڵی رابردوو ئەمریکا لە چوارجێوەی پرۆگرامێکدا بری یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلاری تەرخان کردبوو، بەڵام ئەمساڵ ئەم رێژەیەی بۆ یەک ملیار و 45 ملیۆن دۆلار دابەزاند.
لەم برە پارەیە 745 ملیۆن دۆلاری بۆ سوپای عێراق و 300 ملیۆنیشی بۆ هێزەکانی سووریا دیاری کردووە.
لە بوودجەکەدا 250 ملیۆن دۆلار بۆ هێزانە دیاری کراوە کە بەرپرسن لە پاراستنی سنووری سووریا.
بەو شێوەیە پێنتاگۆن زۆرترین قورسایی خۆی بۆ ئەو ناوچانە دیاری کردووە کە لە ژێر داگیرکاری رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکەدان و بری 550 ملیۆن دۆلار دەکات.
پێنتاگۆن ساڵی رابردووش 550 ملیۆن دۆلاری بۆ پاراستنی سنوورەکانی سووریا تەرخان کردبوو.
جێگه‌ی تێرامانه له‌كاتێكدا ئیداره‌ی ئه‌مریكا كه پرۆسه‌ی كشانه‌وه له سووریا و كۆتایی هاتنی به‌ره‌نگاری دژی داعشی كردۆته رۆژه‌ڤ به‌ڵام ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ سووریای ته‌رخان كردووه نه‌یبڕیوه.
له‌باره‌ی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی ته‌رخان كراوه له به‌ڵگه‌كانی بوودجه‌دا هاتووه:
له‌و 1 ملیار‌و 45 ملیۆن دۆلاره‌ی داوا كراوه 745 ملیۆن ملیۆن دۆلاری بۆ پشتگیری هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و 300 ملیۆن دۆلاریش بۆ ئۆپۆزسیۆنی سووریا كه به فیلته‌ردا تێپه‌ڕیون ته‌رخان كراوه. هه‌رچی بری 250 ملیۆن دۆلار كه بۆ مه‌شق و پرچه‌ك كردنی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاری دژی داعش ته‌رخان كرابوو، بۆ پشتگیری ئاسایشی سنووری هاوبه‌شه‌كانی به‌ره‌نگاری داعش و چاودێری، ئۆپه‌راسیۆنی ئاژانسی هاریكاری ئه‌منی و به‌رگری دابین كراوه.
له‌كاتێكدا ئه‌مریكا له سووریا پشتگیری له یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌كه‌ن له‌ژێر ناوی هه‌سه‌ده‌دا له سووریا، هاوكات پشتگیری سه‌ربازیی گرووپی موساویر ته‌ورا له ناوچه‌ی ئه‌لته‌نیف له باشووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كه‌ن.