ڤیەننا
ھاوکات نوێنەری ١٧ وڵات لە خولی پێش کۆتایی لە شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا بەشداری کرد و بەم پێیەش ١٠ وڵاتی خولی کۆتای پێشبڕکێیەک دیاری کرا.
وڵاتانی لیتوانیا، پۆلۆنیا، سلۆڤێنیا، سوید، نەرویج، وڵاتی چیای رەش، قوبرسی باشوور، ئازەربایجان، لیتۆنیا، ئیسرائیل گەیشتنە قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێکە.
لە پاڵ ئەمەشدا وڵاتانی سان مارینۆ، ماڵتا، پورتوگال، چیک، ئیزلەندا، سویسڕا نەیانتوانی بگەنە قۆناغی کۆتایی.
جێگەی باسە ئەو گۆرانیبێژانەی کە توانیان بگەنە قۆناغی کۆتایی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان رێکخست و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی. قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێی دەنگی"یۆرۆڤیژن" لە رۆژی شەممەی ٢٣ی ئاداری ٢٠١٥ ئەنجام دەدرێت.
ئەو ٢٧ وڵاتەی کە بەشداری لە پێشبڕکێکە دەکەن بەم شێوەیە:
ئەلبانیا، ئەرمینیا، ئوستراڵیا، نەمسا، بەلجیکا، فەڕەنسا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، یۆنان، ھەنگاریا، ئیتاڵیا، رۆمانیا، رووسیا، سێربیا، ئیسپانیا، بەریتانیا، لیتوانیا، پۆلۆنیا، سلۆڤانیا، سوید، نەرویج، وڵاتی چیای رەش، قوبرسی باشوور، ئازەربایجان، لیتۆنیا، ئیسرائیل.