مۆسکۆ
لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا پێش ھاتنی سەری ساڵ پێشانگایەک بۆ نمایشکردنی بەچکە پشیلە و سەگ ساز کرا.
لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی دانیشتوانی مۆسکۆ بۆ جەژنی سەری ساڵ، پێشانگایەک بۆ نیشاندانی زیاتر لە ٢٠ جۆرە بەچکە پشیلە و توتکە سەگ کرایەوە. ئەو کەسانەی دەیانەوێ بۆ جەژنی سەری ساڵ دیارییەک بکڕن، پێشوازییەکی گەرمیان لەو پێشەنگایە کرد.
بەچکە پشیلە و سەگەکان بە شێوەیەکی سەرسوڕھێنەر سەرنجی ئەو کەسانەیان راکێشا کە حەزیان لە ئاژەڵە.
بڕیارە ئەو پێشەنگایە تا سەری ساڵ بەردەوام بێ.