کۆنۆ
سەرۆکی باشووری ئەفریقا نیڵسۆن ماندێلا، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی کانوونی یەکەم، لە شوێنی لە دایکبوونی لە گوندی کۆنۆ لە رێوەڕەسمێکی بە شکۆ دا، تەرمەکەی بە خاک سپێردرا.
تەرمیماندێلا لە لایەن ژەنەڕاڵ و ئامیراڵەکانەوە خرایە نێو گۆڕەوە، دوای ھەڵگرتنی ئاڵای باشووری ئەفریقا لە سەر تەرمەکەی، بە خوێندنەوەی دۆعا بە خاک سپێردرا.
لە کاتی رێوەڕەسمی بەخاک سپاردنی تەرمی ماندێلا، شەش فڕۆکەی جەنگی ئەو وڵاتە لە ئاسمان سۆڕانەوە، ھاوکات سێ ھەلیکۆپتەر بە ھەڵگرتنی ئاڵای باشووری ئەفریقا لە سەر ئاسمانیی ناوچەکەدا سووڕانەوە.