Davit Kachkachishvili
06 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2023
کیێڤ-AA
راوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکراینا، میخائیل پۆدۆڵیاک رایگهیاند: "پێویسته رووسیا ئهو ناوچانه جێبهێڵێت كه داگیری كردوون، تهنها ئهو كاته ئاگربهستی كاتیی رێگهی تێدهچێت".
میخائیل پۆدۆڵیاک پەیامێکی سەبارەت بە فەرمانی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بۆ وەزارەتی بەرگریی وڵاتهكهی دەربارەی جێبەجێکردنی ئاگربەست لە ئۆکراینا لە سبەی کاتژمێر ١٢:٠٠وە بۆ ماوەی ٣٦ کاتژمێر، بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا كه لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویكردووهتهوه، پۆدۆڵیاک رایگەیاندووه: "یەکەمیان، هاوشێوهی رووسیا، ئۆکراینا هێرش ناکاتە سەر خاکی بیانی و مەدەنییەکان ناکوژێت. ئۆکراینا، لەسەر خاکی خۆی سهربازانی سوپای داگیرکار لەناوەدەبات. دووەمیان، دەبێت رووسیا ئهو ناوچانه جێبهێڵێت كه داگیری كردوون، تهنها ئهو كاته ئاگربهستی كاتیی رێگهی تێدهچێت. ئەو دووڕووییە بۆخۆتان هەڵگرن".
- بانگەوازی رووسیا بۆ ئاگربەست
لەو راگەیەندراوەدا کە لە کریملینەوە بڵاوكرابوویهوه، ئاماژە بەوە کرابوو پوتین، فەرمانی بە وەزارەتی بەرگریی کردووە بە بۆنەی کریسمسی ئۆرسۆدۆکسەکانهوه ئاگربەستێکی کاتی لە ئۆکراینا جێبەجێبکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا زانیاری ئەوە بڵاوكرابوویهوه، ئاگربەستەکە لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی رۆژی ٦ی کانوونی دووەمەوە دەستپێدەکات و ماوەی ٣٦ کاتژمێر دەخایەنێت.