Mazın Asad
15 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2017
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئاماژەی بەوە دا کە قەیرانی پەنابەران زۆرترین کاریگەری لەسەر تورکیا دروستکردووە و گوتیشی: "پرسی پەنابەرانی سووری کێشەیەکی گەورەیە و بەھۆی ئەم کێشەوە زۆرترین کاریگەری لەسەر تورکیا ھەیە. بۆیە پێویستە ئەم کێشەیە پێکەوە لەگەڵ گشت جیھان چارەسەر بکەین".
پوتین لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ساڵانەی لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، ھەڵسەنگاندنی لەسەر زۆرێک لە پرسەکای وەک ئابووری رووسیا ساسیەتی دەرەوە و ناوەوە و پرسە نێودەوڵەتییەکان کرد. کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە نزیکەی ٤ کاتژمێری خایاند و تیایدا گوتەبێژی کرملین، دیمتری پیسکۆڤ سەرپەرشتی کرد.
-قەیرانی سووریا
پوتین لەبارەی قەیرانی سووریاوە، رایگەیاند: "بەھۆی سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆی سووریاوە، قەیرانی پەنابەران زۆرترین کاریگەری لەسەر تورکیا ھەیە".
سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوەش دا کە تورکیا مێوانداری لە زۆرترین پەنابەر دەکات و گوتیشی: "بەڵام ئەستەمە سووریا بە تەنھا بتوانێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکات. بۆیە پێویستە ئەم کێشەیە پێکەوە لەگەڵ گشت جیھان چارەسەر بکەین. رووسیا ئامادەیە ھاوکار بێت لە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە".
لەبارەی سەردانەکەی بۆ سووریا، ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند: "ماوەیەکی زۆر بوو دەمویست ئەم سەردانە ئەنجام بدەم، بەڵام بوونی ھەندێک نیگەرانی لەبارەی بابەتی ئەمنییەوە، نامتوانی ئەنجامی بدەم".
سەرۆکی رووسیا لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی، ئاشکرای کرد کە لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە ئاداری ٢٠١٨ وەک کاندیدی سەربەخۆ خۆی دەپاڵێوێت و گوتیشی: "بەڵام پێویستم بە پشتیوانی ئەو ھێزە سیاسییانە ھەیە کە بیروبۆچوونمان ھاوشێوەی یەکترە".
پوتین سەبارەت بە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە دا کە ترەمپ لە ماوەی ساڵێکی سەرۆکایەتیدا سەرکەوتنی تۆمار کردووە و گوتیشی: "ئەمە تایبەتی لە ئەنجامەکانی گەشەسەندنی بازاڕەکانی ئەمریکا دەبینرێت. متمانەی سەرمایەگوزارەکان بە ئابووری ئەمریکا، نیشانەی باش کارکردنی ترەمپ نیشان دەدات".