Emre Gürkan Abay
04 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2019
مۆسكۆ - AA
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نیگه‌رانن له پلانه‌كانی ناتۆ بۆ زیادكردنی بوودجه و رایگه‌یاند ''ناچینه كێبڕكێی پڕچه‌ككردنه‌وه كه له رووی ئابوورییه‌وه وێرانكه‌ره''.
دمیتری پێسكۆڤ له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له شاری سۆچی باشووری رووسیا، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناتۆ كرد كه له له‌نده‌ن درێژه‌ی هه‌یه.
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ باسی له‌وه كرد كه نیگه‌رانن له پلانه‌كانی ناتۆ بۆ زیادكردنی بوودجه و گوتی: ''ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه ده‌گیرێنه‌به‌ر دووپاتی نیگه‌رانییه‌كانمان ده‌كاته‌وه به ئاراسته‌ی سیاسه‌ته فراوانخوازییه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌كه. ئه‌وه به‌لای ئێمه‌وه مایه‌ی نیگه‌رانییه''.
دمیتری پێسكۆڤ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه رووسیا ناچێته كێبڕكێی پڕچه‌ككردنه‌وه له‌گه‌ڵ ناتۆدا و گوتی: ''وه‌ك پێشتر سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین باسی كرد ناچینه كێبڕكێی پڕچه‌ككردنه‌وه كه له رووی ئابوورییه‌وه وێرانكه‌ره''.
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆلتنبێرگ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو كه تا ٢٠٢٤ بوودجه‌ی ناتۆ ده‌گه‌یه‌ننه ٤٠٠ ملیار دۆلار.