Erkan Avci,Hemın Othman Mohammed
08 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن - AA
دوای كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه چه‌ندین مانگی خایاند، گه‌لی ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێکی نوێ چوونه به‌رده‌م سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
سبه‌ی كاته‌كانی به‌یانی دیاری ده‌كرێت كه 45مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا كاندیدی پارتی دیموكرات، هیلاری كلینتۆن ده‌بێت، كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌و وڵاته‌یه، یان كاندیدی پارتی كۆماری، دۆناڵد تره‌مپ ده‌بێت كه بازرگانێكی گه‌وره‌ی ئه‌مریكایه.
به‌هۆی جیاوازی كاته‌وه له ئه‌مریكا، ده‌ستپێكردن و كۆتایی هاتنی پرۆسەی ده‌نگدان به‌پێی ویلایه‌ته‌كان ده‌گۆڕێت. له به‌شی خۆرهه‌ڵات ده‌نگدان كاتژمێر 06:00 به‌كاتی ناوخۆی ئه‌مریكا ده‌ستی پێكرد (كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌كاتی هه‌ولێر).
له 37 ویلایه‌ت و واشنتۆنی پایته‌خت، ده‌نگده‌ران سوودیان له ده‌نگدانی پێشوه‌خت، یان ده‌نگدانی بەپاساو وه‌رگرت كه له 26ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ران ئه‌مڕۆ ده‌نگده‌ده‌ن.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه نزیكه‌ی 40 ملیۆن ده‌نگده‌ر له كاتی ده‌نگدانی پێشوه‌ختدا ده‌نگیانداوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، چاوه‌ڕوان ناكرێت رێژه‌ی ده‌نگدان زۆر به‌رز بێت. له‌كاتێكدا نزیكه‌ی 230 ملیۆن ده‌نگده‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا تۆمار كراون، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 100 ملیۆن كه‌س ده‌نگ بده‌ن.