Ali Cura
17 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2023
مۆسکۆ - AA
لە دوای سەرهەڵدانی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا، وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ بۆ یەکەمجار دەست بە گەشتێکی فەرمی دەکات بۆ وڵاتانی ئەمریکای لاتین.
لەو بارەیەوە، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند کە سێرگی لاڤرۆڤ لە رۆژانی ١٧-٢١ی نیساندا، دەست بە گەشتێکی فەرمی دەکات بۆ وڵاتانی ئەمریکای لاتین کە بەڕازیل، ڤێنیزوێلا، نیکاراگوا و کوبا دەگرێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە چاوەڕوان دەکرێت سێرگی لاڤرۆڤ کارنامەیەکی چڕی دیداری هەبێت لەو وڵاتانەی سەردانیان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکان و هاوتاکانیدا کۆببێتەوە و ئامانجی سەردانەکەش بەهێزکردنی هارکارییە لە بوارەکانی سیاسیی، بازرگانیی، ئابووریی، پەروەردەیی، مرۆیی، کولتووریی و بوارەکانی دیکە کە سوود و بەرژەوەندی بۆ هەردوولا هەیە.
پێش دەستپێکردنی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا، سێرگی لاڤرۆڤ دوایینجار لە ساڵی ٢٠٢٠دا سەردانی فەرمی بۆ وڵاتانی ئەمریکای لاتین ئەنجام دا.