Gökhan Çeliker,Mohammad Kara Maryam
27 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2024
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان لەچوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ مەکسیک، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە، مارسێلا گوێرا کاستیلۆ کۆبووەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس ڕایگەیاندووە کە ھاکان فیدان لە ڤێنیزوێلاوە بەسەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە مەکسیک.
ڕاشیگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان لەچوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ مەکسیک، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە، مارسێلا گوێرا کاستیلۆ کۆبووەتەوە.
ھەروەھا پێشتر ھاکان فیدان لەچوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ مەکسیک، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، ئەلیسیا بارسینا ئیبارا کۆبووەوە کە لە میانیدا ژمارەیەک پرسی نێودەوڵەتییان تاوتوێ کرد.