Zana Natık Kerem
27 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ راگەیاند كە هێشتا رێكخراوی تیرۆریستیی داعش هەڕەشە و بۆیە پێویستە بەردەوامین لە فشارخستنەسەر پاشماوەكانی داعش لە عێراق و سووریا.
مایك پۆمپیۆ لە ساڵیادی كوژرانی سەركردەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئەبو بەكر بەغدادی لە سووریا تویتێكی بڵاوكردەوە و نووسیوویەتی"لە كاتێكدا بەبۆنەی ئەم دەستكەوتە گرنگە لە شەڕی دژبە داعش ئاهەنگ دەگێرین، بەڵام هێشتا داعش هەڕەشەیەكی گەورەیە و پێویستە بەردەوامین لە فشارخستنەسەر پاشماوەكانی داعش لە عێراق و سووریا، هەروەها گرنگە لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەكانمان، هەوڵەكانمان چڕتر بكەینەوە لە پێناو شكستپێهێنانی شانە و تۆڕەكانی داعش لە سەرتاسەری جیهان".
لە ٢٧ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩دا سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند كە لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا، سەركردەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئەبو بەكر بەغدادی لە ناوچەیەكی باکووری پارێزگای ئیدلب باكووری رۆژئاوای سووریا كوژراوە.