Hakan Çopur
12 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2019
واشنتۆن ـ AA
وەزیری دادی تورکیا،عهبدولحهمید گول کە لە میانی سەردانێکی فەرمی لە ئەمریکایە، لەگەڵ وەزیری دادی ئەمریکا، ویلیام بار لە واشنتۆنی پایتەخت کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە کەلە بینایەی وەزارەتی دادی ئەمریکا بەڕێوەچوو ، ماوەی کاتژمێرێک و نیوی خایاند.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوا دۆخی قۆناغی رادەستکردنەوەی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، فەتحوڵا گولەن و پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا و ھەماھەنگی دادوەری لە نێوان ھەردوو وڵات کراوە.
راشگەیەندرا کە گول لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ واشنتۆن بڕیارە لەگەڵ ژمارەیەک سێناتۆری ئەمریکی کۆبێتەوە و باسی پەیوەندییە دووقۆڵیەکان بکات.