Sarp Özer
02 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2022
ئەسکیشەهیر-AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار ئاماژەی بەوە دا کە یۆنان بەردەوامە لە ئیستیفزازکردن، کردەوە نایاساییەکان و کردار و گوفتارە شەڕانگێزانەکانی و گوتی: "هەموو کات وەڵامی رووداریی یۆنانمان داوەتەوە و بەردەوام دەبین لە وەڵامدانەوە".
خولوسی ئاکار لەگەڵ هەریەک لە سوپاسالاری تورکیا، یاشار گولەر، فەرماندەی هێزە وشکانییەکان، موسا ئایسەڤەر، فەرماندەی هێزە دەریاییەکان، ئەرجومەند تاتڵیئۆغڵو و فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکان، ئاتیلا گولان بەشداریی لە "رێورەسمی کردنەوەی ساڵی مەشقی فڕین" کرد.
ئاکار جەختی لەوە کردەوە کە فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکان بە کارمەندە بە ئەزموونەکان و کەرەستەی مۆدێرن وپێشکەوتوو و سیستمی چەکی، خاوەن پێگەیەکی بەهێزە لە جیهاندا.
وەزیری بەرگریی تورکیا، ئاکار ئاماژەی بە بەرەوپێشچوونەکانی تورکیا لە بواری پیشەسازی بەرگریدا کرد و گوتی: "لە قۆناغی داهاتوودا فڕۆکەی شەڕکەر و تانکی تایبەت بە خۆمان دروست دەکەین. کارەکانمان لەسەر ئەم پرسە بەردەوامە".
ئاکار باسی لەوە کرد کە هەوڵەکانی ئەمریکا لەبارەی دابینکردنی فرۆکەی ئێف-١٦ و کارەکانی مۆدێرنیزەکردن بەردەوامە، گوتی "لە نزیکەوە بەدواداچوونیان دەکەین و هەوڵ دەدەین دەرئەنجامێکی ئەرێنی بەدەست بهێنین".
وەزیری بەرگری، ئاکار ئەوەشی خستەڕوو کە لە نزیکەوە چاودێری کارەکانی یۆنان دەکەن، گوتی "سەبارەت بەمە هەم لەسەر مێز و هەم لە مەیدان وەڵامی پێویستمان داوەتەوە".
ئاکار بە ئاماژەدان بەوەی کە یۆنان بەردەوامە لە ئیستیفزازکردن، کردەوە نایاساییەکان و کردار و گوفتارە شەڕانگێزانەکانی، وەبیری هێنایەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی یۆنان فڕۆکەکانی ئێف-١٦ی تورکیایان هەراسان کردووە کە لە ئەرکی ناتۆدا بوون.
ناوبراو گوتی: "ئێمە دەڵێین نابێت یۆنان، تورکیا وەک هەڕەشەیەک ببینێت. تورکیا هەڕەشە نییە، دۆستانی تورکیا هاوپەیمانێکی لەڕادەبەدەر بەهێز و کاریگەر و جێی متمانەن بۆ هاوپەیمانێتییەکە".