Abduljabbar Aburas
12 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ ــ AA
وەزیری بەرگریی بەریتانیا، بێن واڵەس رایگەیاند کە تورکیا داھێنانی زۆر پێشکەوتووی لە بواری بەرگرییدا ئەنجامداوە و ھەروەھا سەرسۆڕمانی خۆشی نیشاندا سەبارەت بە کاریگەری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا.
بێن واڵەس سەبارەت بە چاکسازیی بەرگریی ئاماژەی بەوەداوە، ژمارەیەک وڵاتی رۆژئاوا لە کاتێکدا وەک پێویست ھەنگاویان لە پێشکەوتنی بواری بەرگرییدا نەناوە، لەبەرامبەردا چاودێری ھەنگاوەکانی وڵاتانی دیکەیان کردووە کە لە پێشکەوتنی بواری بەرگرییدا ناویانە و گوتی:
"سەیری نموونەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەیرەقدار تی بی ــ ٢ بکەن کە بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سووریا و لیبیا بەکارھێنراون کە بەھۆیانەوە سەدان زرێپۆش تێکشکێندراون".
راشیگەیاند، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە کە لە لایەن تورکیاوە دروستکراوە، مایەی سەرسۆڕمانە و گوتیشی:
"تورکەکان سەرباری ئەوەی رێگریمان لێیان کردووە لەوەی دەستیان نەگات بە پڕۆگرامی بیانی، بەڵام داھێنانی پێشکەوتوویان لە بواری بەرگرییدا کردووە وەک ئەوەی ئێمە ئەنجامانداوە".
گوتیشی: "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەیرەقدار بە شێوەیەک لە لایەن تورکیا داھێنراوە، زۆر بە باشی و وردی شوێنەکانی دوژمن دەکاتە ئامانج".
ئەمەیش یەکەمجار نییە گەورە وەزیری بەرگریی بەریتانیا، بێن واڵەس، ستایشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا دەکات و لە مانگی تەمووزی رابردوو وەک ئاماژەیەک بۆ تورکیا رایگەیاندبوو کە دەبێت بەریتانیا وانەی پێشکەوتن لە بواری بەرگرییدا سوود لە وڵاتانی دیکە وەربگرێت.