Fuat Kabakcı
27 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2022
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، بێنی گانتز و شاندی یاوەری لە میانی سەردانی مەزاری ئەتاتورکدا لەسەر مۆنۆمێنتی مەزارەکە، تاجەگوڵینەیان دانا و دواتر وێنەیان گرت.
پاشان وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، سەردانی قولەی میساقی میللی کرد و لەوێ دەفتەری تایبەت بە گۆڕێ ئەتاتورکی واژوو کرد.
بێنی گانتز لە دەفتەرەکەدا گوتەی "ئاشتی لە وڵات و ئاشتی لە جیهان"ی ئەتاتورکی دووپات کردەووە و نووسی: "چەندین ساڵ دوای ئەم گوتەیەی ئەتاتورک، کاتێک نزام بۆ گەلی ئیسرائیل و گەلە هاوبەشەکانمان دەکرد، لەسەر دیواری گریان نووسیم 'ئاشتی بۆ ئێمە و ئەوانەی لەناوماندان'. بەم رۆحەشەوە بەر لە ٩٩مین رۆژی نیشتمانیی تورکیا، بە شەرەف و شکۆوە بەشداری لە یادکردنەوەی پاڵەوانی کۆماری تورکیا، دەکەم. با لە یادی ئەودا پێکەوە کار بکەین بۆ هێنانی ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ وڵاتەکانمان، ناوچەکە و جیهان".