Zein Khalil,Zana Natık Kerem
05 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2024
قودس ــ AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو وەزیری بەرگریی، یۆواڤ گالانت-ی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بنیامین ناتانیاھو یۆواڤ گالانت-ی لە پۆستەکەی دوور خستووەتەوە و لە شوێنی ئەو وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، یسرائیل کاتز-ی دامەزراندووە.
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە بنیامین ناتانیاھو سەرۆکی پارتی "ڕاستڕەوی نیشتمانیی"،جەدعون ساعر لە شوێنی یسرائیل کاتز-ی بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دامەزراندووە.
یۆواڤ گالانت وەک کاردانەوەیەک لەبارەی بڕیاری دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕایگەیاندووە: "بەردەوام ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل گرنگ بووە لە ژیانم و ھەر بەو شێوەیە دەمێنێتەوە".