Hasan Esen
20 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2021
لەندەن – AA
سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لە G7 کە لە حەوت گەشەکردووترین وڵات لە رووی ئابوورییەوە پێک دێت، بڕیاریان دا ھەماھەنگییەکانیان چڕتر بکەنەوە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا.
لوتکەی سەرکردەکانی G7 بە سەرکردایەتی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئەنجام دا.
لوتکەکە کە سەرکردەکانی ئەڵمانیا، ئەمریکا، فەڕەنسا، بەریتانیان، ئیتاڵیا، ژاپۆن، کەنەدا و یەکێتیی ئەورووپای بەیەکەوە کۆ کردەوە، بە چڕی تاوتوێی سەرلەنوێ بونیادنانەوەی ئابووری دوای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و گەیاندنی ڤاکسین بە ولاتانی کەم پێشکەوتووی تیادا کرا.
لە راگەیەندراوی لوتکەکەدا ھاتووە: "وەک سەرکردەکان بە جێبەجێکردنی سیاسەت و بەرنامەیەک کە سەرنجی نەخستبێتە سەر بازرگانی بۆچوونە ھاوبەشەکان گرنگی پێ دەدەین و راوێژ بەیەکتر دەکەین، بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئەو کێشانەی کاریگەری دەکەنە سەر تەواوی وڵاتان ھەماھەنگی لەگەڵ وڵاتانی دیکەیشدا دەکەین".
.