Kasım İleri,Abdullah Abdulmanaf Shukur
20 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2021
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن ئەوەی بەبیرھێنایەوە کە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لەگەڵ دەستبەکاربوونی لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بڕیارنامەی پەیوەندیدار بە گەڕانەوەی ئەمریکای بۆ نێو رێککەوتننامەی پاریس واژوو کردووە و لەمڕۆ بەدواوەیش ئەمریکا بە شێوەیەکی فەرمی لایەنەکە لە رێککەوتننامەکە.
بڵینکن لە راگەیاندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە رێککەوتننامەی پاریس بەمەبەستی رێگری لە گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا و گەرمبوونی جیھانی، رێککەوتنامەیەکی بێ وێنەیە.
راشیگەیاند کە وڵاتەکەی لە دیدار و کۆبوونەوەکانی خۆی لەگەڵ لایەنەکاندا باس لە پرسی گۆڕانکاری ژینگە دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن ئاشکراشی کرد کە بایدن بەشداری لە لووتکەی ژینگەی سەرکردەکان لە ٢٢ی نیسانی ئەمساڵ دەکات.
لەوەو پێش سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بە شێوەیەکی فەرمی کشانەوەی وڵاتەکەی لەو رێککەوتننامەیەدا راگەیاندبوو.