Hemn Baban
29 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2019
هه‌ولێر - AA
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك له‌ئێستادا دیار نییه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گەڕانەوەی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك هیچ بنه‌ماییه‌كی راستی نییه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك له ئێستادا دووره له راستییه‌وه.
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت "هیچ جۆره رێکكه‌وتنێك له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هیچ لایه‌نێك نه‌كراوه، له‌وباره‌یه‌وه لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش هه‌یه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق".
هه‌روه‌ها له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه روونی ده‌كاته‌وه "گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك له‌ئێستادا دیار نییه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه کە بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گەڕانەوەی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك هیچ بنه‌ماییه‌كی راستی نییه".
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست و لابه‌لا هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌ینێت "تاوه‌كو ئێستا هیچ دانیشتنێكی فه‌رمی له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق ئه‌نجام نه‌دراوه و هیچ رێكکهوتنێكیش نه‌كراوه و داواكاریین له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته هیچ كه‌س و لایه‌نێكی رێگه پێنه‌دراو هیچ جۆره لێدوان و قسه‌یه‌ك نه‌كات".
ده‌قی راگه‌یەندراوه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه:
روونكرده‌وه‌یه‌كی پێویست له‌باره‌ی چه‌ند هه‌واڵێكی بێ بنه‌ماو ناڕاست. له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایدا له‌باره‌ی رێكه‌وتنی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، گوێبیستی هه‌ندێ لێدوان وهه‌واڵ بووین له‌چه‌ند كه‌ناڵ و هۆكارێكی راگه‌یاندنی جیاجیادا، یاخود پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئه‌مریكی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك، لێره‌دا جارێكی تر جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌و جۆره هه‌واڵانه هیچ بنه‌ماییه‌كی راستی نییه و، هیچ جۆره رێكه‌وتنێك له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هیچ لایه‌نێك نه‌كراوه، له‌وباره‌یه‌وه لێك تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هه‌یه بۆ رێگه‌گرتن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جموجۆڵ و كاری تیرۆریستانی داعش، كه هێڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق له‌ناوچه‌كانی دیاله و سه‌لاحه‌ددین و كه‌ركوك و مه‌خمور و موسڵ دان.
له‌لایه‌كی تره‌وه بۆ بنبڕكردنی ئه‌و جموجۆڵ و كاره تیرۆریستییانه و كۆتایی هێنان به‌داعش له‌وناوچانه پێویسته هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هاوبه‌ش هه‌بێت له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سوپای عێراق، ئێمه چاوه‌ڕێی دانیشتنی هاوبه‌ش ده‌كه‌ین بۆ داڕشتنی ئالییه‌تی پێویست بۆ ئه‌و كاره، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ دانیشتنێكی فه‌رمی ئه‌نجامنه‌دراوه و هیچ رێكه‌وتنێكیش نه‌كراوه، داواكاریین له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته هیچ كه‌س و لایه‌نێكی رێگه‌پێنه‌دراو، هیچ جۆره لێدوان و قسه‌یه‌ك نه‌كات.
فه‌ریق
جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه