Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
29 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2019
واشنتۆن – AA
دوای كۆتاییهێنان به كێشه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵی ئه‌مریكا كه ٣٥ رۆژی خایاند سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له پێنجی شوبات له كۆنگرێس گوتاری ساڵانه‌ی "دۆخی یه‌كگرتوویی" پێشكه‌ش ده‌كات.
دۆناڵد تره‌مپ وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، نانسی پێلۆسی دایه‌وه.
وه‌ڵامه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه له لایه‌ن كۆشكی سپی بڵاوكرایه‌وه كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه تره‌مپ به ئه‌رێنی پێشوازیكردووه له نامه‌كه‌ی نانسی پێلۆسی كه بانگهێشتی كردووه بۆ پێشكه‌شكردنی گوتاری "دۆخی یه‌كگرتوویی" " (State of the Union) له پێنجی شوبات.
له نامه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی نانسی پێلۆسیدا هاتووه "سوپاسی نامهكهتان ده‌كه‌م بۆ گوتاری دۆخی یه‌كگرتوویی له كۆنگرێس له رۆژی سێشه‌ممه پێنجی شوبات ٢٠١٩. قبوڵكردنی ئه‌و بانگهێشته بۆ من شكۆیه. چیرۆكێكی مه‌زنمان هه‌یه بۆ باسكردن و ئامانجی باڵامان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بگه‌ین".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ بونیاتنانی دیوار له سنووری مه‌كسیك داوای پێنج ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری كردبوو له بوودجه‌دا، به‌ڵام دیموكراته‌كان له كۆنگرێس دژی ئه‌وه وه‌ستانه‌وه و بهمهۆیهیشهوه داخرانی حكوومه‌تی فیدراڵی له ٢٢ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ ده‌ستیپێكرد و ماوه‌ی ٣٥ رۆژی خایاند.
له‌و ماوه‌یه‌یشدا گرژییه‌كانی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و نانسی پێلۆسی كاریگه‌ری كرده سه‌ر بواره‌كانی دیكه و نانسی پێلۆسی لە ٢٩ی كانوونی دووه‌م بڕیاری دا به دواخستنی گوتاری دۆخی یه‌كگرتوویی له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ له كۆنگرێس تا كردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵی.