Betül Yürük,Rewa Mahmut Hasan
03 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2018
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێران کە چەند رۆژێکە بەردەوامیان هەیە رایگەیاندووە کە دەبێت رژێمی ئێران رێز لە ئازادی رادەربڕین و مافی خۆپیشاندانی گەلەکەی بگرێت.
گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، فەرحان حەق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەی خۆیدا ئاماژەی بەوەدا کە سکرتێری گشتی رێکخراوەکە، ئەنتۆنیۆ گوتێریس لەنزیکەوە چاودێری خۆپیشاندانەکان دەکات و هەڵسەنگاندن دەکات بۆ پەیوەندی کردن بە حکوومەتی ئێران و لایەنەکانی دیکەوە.
حەق ئاماژی بەوەدا کە ئەو جۆرە پەیوەندییانەی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێ دەکرێت و هیوادارن کە رووداوی توندوتیژی زیاتر روونەدەن و راشیگەیاند کە دەبێت رژێمی ئێران رێز بگرێت لە ئازادی رادەربڕین و مافی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی هاووڵاتیان لەو وڵاتە.