Mahmut Geldi
08 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2026
لە درێژهی هێرشهكانی ئیسرائیل بۆ سهر باشووری لوبنان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی فەڕمی هەواڵی لوبنان (NNA)، لە هەواڵێکیدا باسی لهوه كرد كه سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر باشووری وڵاتەکە.
لە هەواڵەکەدا باس لهوه كراوه ئیسرائیل ناوچەکانی حنیە و مەنسووری شاری سووری لە باشوور بۆردومان كردووه، لەو هێرشە ئاسمانییەی سوپای ئیسرائیل کەمێک پێش ئێستا كردیه سەر باڵەخانەیەک لە نزیک نەخۆشخانەی حیرام لە شاری سوور چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.
ههروهها لە شارۆچکەی شەقرا سەربە شاری نەباتیە لە باشوور، بنکەیەکی تیمە تەندروستییەکان کراوەتە ئامانج و لەو هێرشەدا چەند کەسێک بریندار بوون.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل شارۆچکەی رەیحانیان لە باشوور بۆردوومان کردووە.