Hakan Çopur, Michael Gabriel Hernandez
08 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2026
سەرۆکی ئهمریكا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژهی بهوه كرد كه بە مەرجی کردنەوەی تەواوەتی گەرووی هورمز، ئاگربەستێکی دوولایەنەی دوو هەفتەیی لەگەڵ ئێران پهسهند کردووە.
چەند کاتژمێرێک پێش تەواوبوونی مۆڵەتەکەی بۆ ئێران، سەرۆکی ئهمریكا ترەمپ زانیاری گرنگی لەسەر گفتوگۆکان بڵاوکردەوە كه بە نێوەندگیری پاکستان بهڕێوهدهچن.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە دانوستاندنەکانی نێوان هەردوو وڵات بە نێوەندگیری بەرپرسانی باڵای پاکستان، ئەنجامی ئەرێنی هەبووە.
سەرۆکی ئهمریكا ترەمپ، پێشنیازەکەی پاکستانی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان و کردنەوەی گەرووی هورمز پهسهند کرد و، گوتی: "هێرشەکان بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕادەگرم، ئەمە ئاگربەستێکی دوولایەنە دەبێت".
ترەمپ باسی لەوە کرد ئامانجە سەربازییەکانیان بهدیهێناوه و لە ڕێککەوتنی درێژخایهن لهگهڵ ئێران له بارهی ئاشتیی نزیکن و، گوتی: "پێشنیازێکی ١٠ خاڵیمان لە ئێرانەوە پێگەیشتووە کە بنەمایەکی باشە بۆ دانوستان".
گوتیشی ئەم ماوەی دوو هەفتەیە دەبێتە دەرفەتێک بۆ داڕشتنی کۆتا شێوەی ڕێککەوتنەکە و تەواوکردنی.
لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵودا بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند ئیسرائیلیش ڕێککەوتنەکەی پهسهند کردووە.