Ahmet Karaahmet,Mehmet Burak Karacaoğlu
17 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2023
ئیدلب - AA
لە پارێزگاکانی دێرازۆر لە ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرش کرایە سەر دوو بنکەی کێڵگەی نەوتی عومەر و کۆنیکۆ.
بەپێی ئەو زانیارییەیانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە دەستی کەوتووە، بەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو هێرش کراوەتە سەر بنکەکانی سوپای ئەمریکا لە کۆنیکۆ و هەروەها کێڵگەی نەوتی عومەر لە دێرازۆر.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هێرشەکەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات و ناوچەی دێرازۆر بە پشتیوانی هێزەکانی ئەمریکا لە ژێر داگیرکاری ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەدایە و ناوەندی پارێزگاکە و هەندێک ناوچەی دەوروبەری لەدەست گرووپەکانی ئێران و ڕژێمی ئەسەد دان.