Can Efesoy
05 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2026
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان لە میانی سەردانێکدا بۆ سووریا بەشداری لە دیدارێکی سێ قۆڵی لەگەڵ هەرکام لە سەرکۆماری سووریا ئەحمەد شەرع و سەرۆکی ئۆکراینا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی'دا دەکات.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان سەردانی سووریای کرد.
بە پێی ئەو زانیارییەی لە وەزارەتی دەرەوە دەست کەوتووە، فیدان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەش لە لایەن وەزیری دەرەوەی سووریا ئەسعەد حەسەن شەیبانی پێشوازی لێکرا و چاوەڕوان دەکرێت لە میانی دیدارەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و هەروەها پرسەکانی هەرێمی و جیهانی تاوتوێ بکرێت.
هاوکات لە کۆبوونەوەکاندا پڕۆژەکان بۆ سەرلەنوێ بونیادنانەوەی سووریا و هەوڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی ئەو وڵاتە تاوتوێ بکرێت.
هەروەها پێشکەوتنەکان لەبارەی تێکەڵبوون لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە پێی ڕێککەوتننامەی ١٧ و ٢٩ی کانوونی دووهەم هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و هەڕەشەکان بۆ سەر ئاسایشی تورکیاش قسەی لەسەر دەکرێت.
لە دانوستانەکاندا هەروەها کاریگەرییەکانی جەنگ لەسەر سووریا و ناوچەکە و بە تایبەتیش لوبنان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان هەروەها دانیشتنێکی سێ قۆڵی لەگەڵ سەرکۆماری سووریا ئەحمەد شەرع و سەرۆکی ئۆکراینا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی کە سەردانی سووریای کردووە، ئەنجام دەدات.