Zana Natık Kerem
06 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2026
ھەولێر ــ AA
لە میانی دوو ھێرشی ئاسمانیدا، ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی حلێوە سەربە قەزای خورماتوو ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سەلاحەددین بۆردومان کران.
دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە درەنگانی شەوی ڕابردوو دوو ھێرشی ئاسمانی، لەلایەن فڕۆکەی "زایۆنی ــ ئەمریکی"یەوە کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی حلێوە.
دەستەکە ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ھێرشە ئاسمانییەکاندا، فەوجی چوار سەربە لیوای ٥٢ی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی دیجلەی حەشدی شەعبی لەناو فڕۆکەخانەکەدا، بۆردومان کراوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، بۆردومانەکە ھیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.