Zana Natık Kerem
05 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2026
ھەولێر ــ AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن سوپاسی ئێرانی کرد لەھەمبەر ئەوەی ئاسانکاری کردووە بۆ تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتھەڵگرەکانی عێراق بە گەرووی ھورمزدا.
میدیای فەرمی عێراق بڵاویکردەوە کە فوئاد حوسێن پێشوازی کردووە لە باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، محەمەد کازم ئال سادق.
ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا وەزیری دەرەوەی عێراق سوپاسی ئێرانی کردووە لەھەمبەر ئەوەی ئاسانکاری کردووە بۆ تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتھەڵگرەکانی عێراق بە گەرووی ھورمزدا و جەختی کردووەتەوە لەسەر گرنگی بەردەوامی ھاریکارییەکانی نێوان عێراق و ئێران.
بەپێی میدیای فەرمی عێراق ھەر لە دیدارەکەدا، فوئاد حوسێن جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە سیاسەتی عێراق نەگۆڕە لەھەمبەر ڕەتکردنەوەی جەنگ و کۆتاییھێنان بە جەنگ لە ناوچەکە.
باسی لەوەش کردووە کە وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیدارەکەدا ڕاشیگەیاندووە کە پێویستە ڕێگای گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی دۆخکی ناوچەکە بگیرێتەر بە جۆرێک کە دەرفەتی ھاوکاری نێوان وڵاتانی ناوچەکە زیاد بکات و سەقامگیریی ھاوبەش بۆ وڵاتان بەدی بھێنێت.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت کە دوای ڕێگەدانی ئێران بۆ تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتھەڵگرەکانی عێراق بە گەورووی ھورمزدا، ئەمڕۆ یەکشەممە کەشتییەکی نەوتھەڵگری عێراق بەرەو مالیزیا بە گەروودا تێپەڕی.