Betül Yürük
20 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2020
نەتەوە يەكگرتووەكان - AA
بریکاری سكرتێرى گشتيى نەتەوە يەكگرتووەكان بۆ كاروبارى مرۆيى و هەماهەنگیکاری بەهاناوەچوون لەباری لەناکاودا، مارك لۆكۆك رایگەیاند کە له پارێزگای ئیدلب له باكووری خۆرئاوای سووریا كه رژێم و پشتیوانانی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هێرشه‌كانییان، هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی شوێنێكی ئارام نه‌ماوه په‌نای بۆ به‌ر‌ن.
مارك لۆكۆك له گوتارێكیدا كه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌شی كرد، باسی له‌وه كرد كه ئه‌و وێرانكارییه‌ی له ئیدلب ده‌گوزه‌رێت چه‌ند هێنده زیادیكردووه و ته‌نها له‌میانی ١٥ رۆژی رابردوودا، به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی و شکانییەوە لانیكه‌م ١٠٠ مه‌ده‌نی کوژراون.
بریکاری سكرتێرى گشتيى نەتەوە يەكگرتووەكان بۆ كاروبارى مرۆيى و هەماهەنگیکاری بەهاناوەچوون لەباری لەناکاودا، مارك لۆكۆك باسی له‌وه كرد كه له ناوچه‌كه‌دا زیاتر له ٩٠٠ هه‌زار كه‌س له‌و كه‌شوهه‌وا سارده‌دا به پێ یان له پشت بارهه‌ڵگره‌وه له پێكدادانه‌كان هه‌ڵاتوون و گوتی: ''به‌ره‌و شوێنی قه‌ره‌باڵغتر هه‌ڵدێن كه پێیانوایه ئارامتر ده‌بێت، به‌ڵام له ئیدلب هیچ شتێك ئارام نییه. له ئیدلب شوێنێكی ئارام نه‌ماوه هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی په‌نای بۆ به‌ر‌ن''.
مارك لۆكۆك گوتیشی: ''نزیكه‌ی ٥٠ هه‌زار كه‌س له‌ژێر دره‌خت و شوێنه‌كراوه‌كان ده‌مێننه‌وه. رۆژانه هه‌واڵ دێت كه منداڵی ساوا و منداڵی بچووك له‌سه‌رمادا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. بیر له ئازاری ئه‌و خێزانانه بكه‌نه‌وه كه له ناوچه‌كانی پێكدادانه‌وه هه‌ڵاتوون و منداڵه‌كانیان له سه‌رمادا ره‌قبوونه‌ته‌وه و گیانیان له‌ده‌ستداوه''.