Mehmet Burak Karacaoğlu
14 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2021
عه‌فرین – AA
نه‌خۆشخانه‌ی شیفا كه به ئاراسته‌كردنی تۆپ و مووشه‌كی گراد له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له ته‌ل ره‌فعه‌ته‌وه كرایه ئامانج، له‌كار كه‌وتووه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی کە له‌لایه‌ن په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو تۆمار كراون، دیواره‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه رووخاون، كه‌لوپه‌ل و ئامێر و پێداویستییه پزیشكییه‌كان زیانیان به‌ركه‌وتووه و ناتواندرێت له‌و نه‌خۆشخانه‌یه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كان بكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شیفا، دكتۆر حه‌سه‌ن به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند "نه‌خۆشخانه‌كه‌مان كراوه‌ته ئامانج. دوو پزیشكمان گیانیان له‌ده‌ستداوه و پێنج كارمه‌ندی ته‌ندروستیشمان برینداربوون".
دكتۆر حه‌سه‌ن به جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه نه‌خۆشخانه‌كه‌یان به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ری هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی كردووه گوتی: "نه‌خۆشخانه‌كه‌مان له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستییه‌وه كراوه‌ته ئامانج، ئه‌مه تاوانی جه‌نگه. كاتێك هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری و حه‌ب و ده‌رمان ده‌هاتنه نه‌خۆشخانه‌كه‌مان، له كاتی ده‌رچوونیان له‌بری ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان گیانیان له‌ده‌ست دا و بردانه گۆڕستان".
عه‌بدولڕه‌حمان توركمه‌ن كه كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌كه‌یه گوتی: "چونكه ناتوانین له نه‌خۆشخانه‌كان برینداربووان چاره‌سه‌ر بكه‌ین ناچارین ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه‌یان بكه‌ین. خوا یار بێت نه‌خۆشخانه‌كه نۆژه‌ن ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌یخه‌ینه‌وه كار".
له ئاكامی هێرشه‌کەدا، ١٣ مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٧ی دیكه‌یش برینداربوون.