Mohammed Baqi Hussein
01 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2017
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان - AA
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنێت ره‌خنه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گرت له‌باره‌ی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌رانه‌وه و گوتی: "هه‌وڵدانی وڵاته‌كان بۆ پاراستنی سنووره‌كانیان له رێگه‌ی جیاكاریی ئایینی و نه‌ژادییه‌وه، ده‌بێته هۆی تووڕه‌یی و پڕوپاگه‌نده‌ی تیرۆر ئاسان ده‌كات".
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس له بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند "ئه‌سیوپیا سه‌رباری ئه‌وه‌ی كێشه‌ی جدیی ئه‌منیی هه‌یه، داڵده‌ی زۆرترین په‌نابه‌ری داوه له ئه‌فریقا و ساڵانێكه ده‌روازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕوویاندا كردووه‌ته‌وه".
- "پڕوپاگه‌نده‌ی تیرۆر ئاسان ده‌كات"
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنێت ره‌خنه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گرت له‌باره‌ی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌رانه‌وه و گوتی: "هه‌وڵدانی وڵاته‌كان بۆ پاراستنی سنووره‌كانیان له رێگه‌ی جیاكاریی ئایینی و نه‌ژادییه‌وه، ده‌بێته هۆی تووڕه‌یی و پڕوپاگه‌نده‌ی تیرۆر ئاسان ده‌كات".
ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌موو وڵاتان مافی پاراستنی سنووری خۆیان هه‌یه و به‌رپرسیارێتیی سه‌رشانیانه، به‌ڵام ئەو کارە له رێگه‌ی جیاكاریی ئایینی و نه‌ژادییه‌وه ئه‌نجام نادرێت.
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس گوتی: "رێوشوێنی كوێرانه، كاریگه‌ریی نابێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر".