hamza mansur
26 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2016
وەزارەتی بەرگری عێراق ئاشكرای كرد، هێزەكانی سوپا بەتەواوەتی كۆنترۆڵی ناوچەكانی باكووری شاری فەللوجەیان كردووە لەوانەیش گەڕەكی جۆلان.
كەناڵی نیمچە فەرمی عێراقییە لە هەواڵێكی بە پەلەدا بڵاوی کردەوە، هێزەكانی سوپا بە تەواوەتی پردی باڵەخانەكانی نیشتەجێبوون و گەڕەكی جۆلانی باكووری فەللوجەیان كۆنترۆڵ كردووە و لە ئێستاشدا ئەو هێزانە لەگەڵ فیرقەی یەك لە پێشڕەوی دان.
هاوكات فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی، فەریق رائید جەودەت رایگەیاند، شاری یاریەكان و بازاڕی فەللوجە بە تەواوەتی كۆنترۆڵ كراونەتەوە.
لە لێدوانێكدا جەودەت بە رۆژنامەنووسانی گوت "هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ بەتەواوەتی شاری یاریەكان و بازاڕی فەللوجەیان لە تیرۆریستانی داعش پاك كردووەتەوە و كۆنترۆڵیان كردووە".