بەویروت
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە باوەڕ پێکراوەکان دەست کەوتوون، ناسنامەی دوو کەس لە ئەنجامدەرانی ھێرشە خۆکوژیەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە بەیروت ئاشکرا بووە.
لە چوارچێوەی کارەکانی لێکۆڵینەوەی ھێزە ئەمنیەکاندا بەھاوکاری دادگای لێکۆڵینەوەی لوبنان بۆ کردەوە تێرۆرستیەکە، بەپێی لێکۆڵینەوە و پشکنینی پزیشکی بۆ تەرمی خۆکوژەکان دەرکەوتووە ھەردووکیان بەڕەگەز لوبنانین، یەکێکیان ناوی عەدنان موسا ئەل مەحەمەدە، ئیقامەی فەڵەستینی ھەیە و دانیشتوی ناوچەی ئەلزەھرانیە، ئەویتریشیان ناوی مەنو ئەبو زاھیر دانیشتوی شاری ێەیدایە.
سێشەمەی رابردوو لە ئەنجامی ھێرشێکی خۆکوژیدا لەنزیک باڵوێزخانەی ئێران لەبەیروت ٣٢ کەس گیانیان لەدەستداو ١٤٧کەسیتریش بریندار بوون.