نیویۆرک
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی مۆن لە بارەی رێککەوتنی ئێران و وڵاتانی ١+٥ لە سەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند: رێککەوتن لە سەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران جێگای خۆشحاڵی ھەمووانە.
گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەناوی بان کی مۆن دەستخۆشی لەو لایەنانە کردووە کە توانیویانە لە پرۆسەی دانوستانی نێوان ئێران و وڵاتانی ١+٥دا رۆل بگێڕن و زەمینە بۆ ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە خۆش بکەن، ئەو رێککەوتنە بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بۆ جیھان رێککەوتنێکی گرنگ و مێژووییە.
بانکی مون ھەروەھا داوای لە حکومەت و دەوڵەتانی جیھانی کردووە کە پشتگیریی لەو رێککەوتنە بکەن چونکە ئەگەر ئەو پرۆسەیە سەربکەوێ و مەرجەکانی رێککەوتنەکە لە لایەن ھەر دوو لایەوە جێبەجێ بکرێن ئەوا لە داھاتوودا بۆ ھەمووان سودمەندە.