جيهان

ناتۆ لە بارەی رووسیاوە هۆشداریی دەدات

سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆڵتنبێرگ: "ئەگەر رووسیا ئەم جەنگە بباتەوە، پوتین ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە توندوتیژی کاری خۆی دەکات و دواتر رووسیا هێرش دەکاتە سەر دراوسێکانی دیکەی".

Ömer Tuğrul Çam  | 05.08.2022 - نوێکردنەوە : 06.08.2022
ناتۆ لە بارەی رووسیاوە هۆشداریی دەدات

Brussels Hoofdstedelijk Gewest

بڕۆکسل- AA

سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆڵتنبێرگ، هۆشداریی لەوەدا کە ئەگەر رووسیا لە جەنگی ئۆکراینادا سەرکەوتووبێت، دوای ئۆکراینا هێرش دەکاتە سەر دراوسێکانی دیکەی.

یەنس ستۆڵتنبێرگ لە میانی بەشداریکردنی لە خێوەتگه‌ی هاوینەی پارتی کرێکارانی نەرویج، گوتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا باسی لە جەنگی رووسیا-ئۆکراینا کرد.

ستۆڵتنبێرگ جەختی لەوە کردەوە، پشتیوانیکردنی ناتۆ لە ئۆکراینا، بەرپرسیاییەتییەکی ئەخلاقییە و رایگەیاند: "لە بەرژەوەندی ئێمەیە کە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئامانجەکانی لە ئۆکراینا بەدەستنەهێنێت. جیهانێک کە تیایدا پوتین بە زەبری هێزی سەربازی ئامانجەکانی بەدەستبهێنێت، بۆ ئێمە جیهانێکی ترسناکتر دەبێت. ئەگەر رووسیا ئەم جەنگە بباتەوە، پوتین ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە توندوتیژی کاری خۆی دەکات و دواتر رووسیا هێرش دەکاتە سەر دراوسێکانی دیکەی".

سکرتێری گشتیی ناتۆ ئاماژەی بەوەشدا کە پێشڕەوییەکانی رووسیا، وەستاون و ئۆکراینا هەندێک ناوچەی کۆنتڕۆڵ کردوەتەووە، ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە ناتۆ بۆ پاراستنی ئاشتی، لە بەری رۆژهەڵاتەوە هەژموونی خۆی زیاتر کردووە.

یەنس ستۆڵتنبێرگ باسی لەوەش کرد، لە دوای هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، ناتۆ بە شێوەیەکی یەکگرتووتر هەنگاو دەنێت و ئامادەکاریی بۆ وەرگرتنی ئەندامی نوێی وەک سوید و فینلاند دەکات، گوتیشی: "ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆتۆکۆڵەکانی ئەندامێتیی پەسەند کرد، بەم شێوەیەش رەزامەندی لەسەر ئەندامێتی سوید و فینلاند درا و ژمارەی ئەو وڵاتانەی رەزامەندی لە سەر ئەندامێتییان لە رێکخراوی ناتۆ دراوە، گەیشتە ٢٣ وڵات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın