Emre Gürkan Abay
05 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2022
مۆسکۆ-AA
دادگایەکی رووسیا سزای نۆ ساڵ زیندانیی بەسەر یاریزانی ئەمریکی باسکە، بریتنی گراینەردا بەھۆی ھەڵگرتنی ماددەی ھۆشبەر، سەپاند.
دۆسیەکەی بریتنی گراینەر کە لە مانگی شوباتدا بە ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرا، لە دادگای خیمکی لە مۆسکۆ بینرا.
دادگا گەیشتە ئەو بڕیارەی کە گراینەر ماددەی نایاسایی ھۆشبەری بەشێوەیەک کە پێشێلی یاسا دەکات پێبووە و بەوھۆیەشەوە ماوەی نۆ ساڵ زیندانیی و پێبژاردنی بە بڕی یەک ملیۆن رۆبڵ (نزیکەی ١٦ ھەزار دۆلار) بەسەر یاریزانە ئەمریکییەکەدا سەپاند.
بانگەشەی ئەوە کرابوو، دیدار و کۆبوونەوە بەمەبەستی گۆڕینەوەی دەستبەسەرکراوەکان کە بریتنی گراینەریشیان لەنێودایە، لەنێوان ئەمریکا و رووسیادا، کراوە.