Ömer Tuğrul Çam
15 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2021
بڕۆكسل – AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتێنبێرگ رایگه‌یاند له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا سوپای رووسیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان و به‌جۆرێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له سنووری ئۆكراینا خۆی چڕ كردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌یش به‌و كۆكردنه‌وه سه‌ربازییه‌ی رووسیا ده‌چێت كه له به‌هاردا له كریمیا و ده‌ریای ره‌ش ئه‌نجامی دا.
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتێنبێرگ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا، دمیترۆ كولهبا دوای كۆبوونه‌وه‌یان له باره‌گانی ناتۆ له بڕۆكسل، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبەشیان ئه‌نجام دا.
یانس ستۆڵتێنبێرگ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ دمیترۆ كولهبا ره‌وشی ئه‌منی ئۆكراینا و ده‌ورووبه‌ری ئۆكراینایان تاوتوێ كردووه و گوتی: "له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا سوپای رووسیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان و به‌جۆرێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له ده‌ورووبه‌ری سنووری ئۆکراینا خۆی چڕ كردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌یش به‌و كۆكردنه‌وه سه‌ربازییه‌ی رووسیا ده‌چێت كه له به‌هاردا له كریمیا و ده‌ریای ره‌ش ئه‌نجامی دا. ناتۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له ئاماده‌باشییه‌كانی خۆی".
سكرتێری گشتیی ناتۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ڵوێستی دنهدرانه و هێرشبه‌رانه‌ی رووسیا مایه‌ی نیگه‌رانییه و گوتی: "داوا له رووسیا ده‌كه‌ین ئامانج له چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی روون بكاته‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه رێگه بگیرێت له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان، ناتۆ له هه‌ماهه‌نگیدایه له‌گه‌ڵ ئۆكراینا، لكاندنی نایاسایییانه‌ی كریمیامان قبوڵ نه‌كردووه و نایكه‌ین. داوا له رووسیا ده‌كه‌ین كۆتایی بهێنێت به پشتیوانییه‌كانی بۆ چه‌كداران له ناوچه‌ی دۆنباس".
لەلایەن خۆیەوە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا، دمیترۆ كولهبا گوتی: "پێویسته له ئاماده‌كاریدا بین به‌رامبه‌ر سیناریۆكان. ده‌بێت ئۆكراینا و هاوپه‌یمانه‌كانی له هه‌ماهه‌نگی نزیكدابن و هه‌موو جۆره رێوشوێنێك بگرنه‌به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له خراپترین سیناریۆكانی رووسیا".