Ali Cura
15 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2021
مینسك - AA
سه‌ركۆماری بێلاڕووس، ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ رایگەیاند كه ناخوازن به‌هۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی له هه‌وڵی كۆچدان بۆ ئه‌ورووپا كێشه له‌سه‌ر سنووری بێلاڕووس-پۆڵه‌ندا دروست بێت و ئاماده‌ی ناردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵام كه‌س نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گرووپی كاری ده‌ستوور، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ره‌وشی سه‌ر سنووری وڵاته‌كه‌ی و پۆڵه‌ندا كرد.
سه‌ركۆماری بێلاڕووس، ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ باسی له‌وه كرد كه پۆڵه‌ندا هه‌م له ناوخۆ هه‌میش له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا كێشه‌ی هه‌یه و گوتی: "ئێمه كێشه ناخوازین له‌سه‌ر سنووره‌كانمان. به‌دڵنیایییه‌وه ئه‌وه بۆ ئێمه زیانه".
ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه لایه‌نی بێلاڕووس هه‌موو كارێكی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی له‌سه‌ر سنوور دروست نه‌بێت، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئاماده‌ی هاوكاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه په‌شیمان ده‌بنه‌وه له چوون بۆ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
گوتیشی: "ئێمە ئامادەین هەر کەسێک سەرفڕۆكه بخه‌ین به فڕۆکەکانی بێلاڤیا (هێڵی ئاسمانی بێلارووس)یشه‌وه کە بگه‌رێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان، بەڵام دەبێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه ئەو کەسانە زۆر ئینكارن، هیچ کەسێك نایەوێت بگەڕێتەوە. كارێكی جێگره‌وه‌مان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه قایل بكه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان".
لوكاشینكۆ ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌مه‌وبه‌ر ئیداره‌ی شاری میونخی ئه‌ڵمانیا پێشنیازی وه‌رگرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ر سنووری كردووه و گوتی: "ئه‌گه‌ر پۆڵه‌ندا رێگه بدات، ئه‌وا رێڕه‌وێك ده‌كه‌نه‌وه و به فڕۆكه ئه‌و كه‌سانه ده‌به‌نه میونخ".
له هەشتی تشرینی دووه‌مه‌وه تا ئێستا، زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاویان ژن و منداڵن و له عێراق و سووریاوه كۆچیان كردووه له سنووری بێلاڕووس-پۆڵه‌ندا له چاوه‌ڕوانیدان بۆ كۆچكردن بۆ ئه‌ورووپا.