Şenhan Bolelli,Muhammet Ali Kemal
10 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2017
مەدرید - AA
نزیکەی ١٠ هەزار کەس لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بە جلی سانتا کلوزەوە بەنێوەندی شارەکەدا رایان کرد.
نزیکەی ١٠ هەزار کەس بەشدارییان لەو راکردنەدا کرد کە بە دووریی پێنج کیلۆمەتر ئەنجامدرا و لە شەقامی کاستێیاناوە دەستی پێکرد.
هاووڵاتییان لە هەموو تەمەنەکان بەشدارییان لە راکردنەکەدا کرد و دیمەنێکی ئاڵووڵایان بەخشییە چالاکییەکە. سەرەڕای ساردیی کەشوهەوا ئەوانەی بە جلی سانتا کوزلوزەوە رایاندەکرد، وەرزش و کەیفخۆشییان پێکەوە ئەنجامدا. بەشداربووان وێنەی زۆریان گرت و لە لایەن فۆتۆگرافەرەکانەوە چەندین وێنەیان گیرا.
بەشێک لە داهاتی راکردنەکەی ئەمساڵ بە جلی سانتا کلوزەوە دەبخشرێتە دامەزراوەیەک کە لێکۆڵینەوە لەبارەی نەخۆشیی شێرپەنجەوە دەکات.