جيهان

میدیای ئیسرائیل: "سوپا لە ناوچە سنوورییەکانی لوبنان-سووریا ماددەی کیمیایی دەڕشێنێت"

Zein Khalil, Gülşen Topçu  | 03.02.2026 - نوێکردنەوە : 03.02.2026
میدیای ئیسرائیل: "سوپا لە ناوچە سنوورییەکانی لوبنان-سووریا ماددەی کیمیایی دەڕشێنێت"

Quds

قودس - AA

بانگەشەی ئەوە کرا کە سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکە ماددەی کیمیایی بە ناوچەکانی سنووری لوبنان و سووریا ڕشاندووە.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی i24NEWSـی ئیسرائیلی، کە پشتی بە سەرچاوە مەدەنی و ئەمنییەکان بەستووە، فەرماندەیی ناوچەی باکوور، ماوەی چەند هەفتەیەکە لە ناوچەکانی نزیک سنووری لوبنان و سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گژوگیای کێوی، لە ڕێگەی فڕۆکەوە پرۆسەی ڕشاندن ئەنجام دەدات.

فڕۆکەکانی ئیسرائیل، بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ڕشاندن لە ناوچەی قونەیترەی سووریا، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین گەشتی ئاسمانییان ئەنجام داوە.

هێزە کاتییەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان (UNIFIL) کە لەسەر سنووری لوبنان جێگیرن، ئاماژەیان بەوە کرد سوپای ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ڕشاندن، داوای لە هێزەکانیان کردووە لە سنوورەکە دوور بکەونەوە.

لە هەواڵەکەی i24NEWSـدا بانگەشەی ئەوە کراوە ئەو ماددەیەی ڕشێندراوە ژەهراوی نییە، بەڵکو بۆ لەناوبردنی گژوگیای کێوی و ڕێگریی کردنە لە نزیکبوونەوەی "تیرۆریستان" لە ئیسرائیل بەکارهێندراوە.

هاوکات سوپای ئیسرائیل ڕەتی کردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەم بابەتە بدات.

لای خۆشیەوە، وەزیری ژینگەی لوبنان، تامارا ئەلزەین ئاماژەی بەوە کرد دوای بڵاوبوونەوەی زانیاری لەسەر ڕشاندنی ماددەی گوماناوی لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە لە شارۆچکەی عەیتا ئەلشەعب، لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی سوپای وڵاتەکەی قسەی کردووە و، داوای کردووە نموونە لەو ماددانە وەربگیرێت بۆ پشکنین و زانینی جۆرەکەی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın