Tufan Aktaş
05 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2021
مۆگادیشۆ- AA
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌رده‌م چێشتخانه‌یه‌ك له مۆگادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ روویدا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، له‌به‌رده‌م چێشتخانه‌ی "لول یه‌مه‌نی" له ناوچه‌ی حه‌مار جاجهب له مۆگادیشۆ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوه.
شایه‌تحاڵه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه دووكه‌ڵێكی چڕ له ناوچه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه.
چێشتخانه‌كه له ناوچه‌یه‌كی نزیك له به‌نده‌ری مۆگادیشۆ-یه و هێشتا نازانرێت ته‌قینه‌وه‌كه زیانی گیانیی لێكه‌وتووته‌وه یان نا.
له ساڵی ٢٠٢٠یشدا له‌به‌رده‌م هه‌مان چێشتخانه‌دا خۆكوژێك خۆی ته‌قاندبوویه‌وه و كرده‌وه خۆكوژییه‌كه زیانی گیانیی لێكهوتبوویهوه.