چەند كەسێكی روسی لە پاركی سۆكۆلنیكی مۆسكۆ، شارێكی جوانیان لە سەھۆڵ دروستكردووە تەنیا هەموو كەل و پەلەكانی ناو خانوەكان لە سەھۆڵ دروستكراون.
ئەو شارە كە بە ھاوكاری و ھەوڵی پەیكەرتاشانی روسی دروستكراوە، شارێكی جوانە، چەندین ئاسەواری جیاجیایش لە نێو شارەكەدا لە سەھۆڵ دروستكراون. ماڵەكانی نێو شار ماڵی تەواون و كەل و پەلی ناویشیان ھەر لە سەھۆڵ دروست كراون.
بێجگە لە ماڵ و شت و مەكی نێو ماڵ، چەندین ئامێری مۆسیقا وەكو پیانۆ، كەمان و پرامیتیش لە سەھۆڵ دروستكراون.
شتی سەرنجڕاكێش لەو شارەدا ھەیكەلی فێرعەونی میسر رامسیسی دووەمە كە بە سەھۆڵ دروستكراوە. رۆژانە لەو شارەدا لە رێگەی ئەو پانۆیانەیەوە كە بەجێكراون نووسینی سەیر و سەمەرە نیشان دەدرێن و شەوانەیش بە رووناكی جیاجیا چالاكی جۆربەجۆر ساز دەكرێ.
ئەلەكساندر كە یەكێكە لە دامەزرێنەرانی ئەو شارە گوتی: "سەردانی خەڵك بۆ ئەو شارە جێگای خۆشحاڵی و رەزامەندی ئێمەیە، شاری سەھۆڵ نەك تەنیا بۆ خەڵكی مۆسكۆ، بەڵكۆ بۆ گەشتیارە ناوخۆیی و بێیانییەكان جێگای سەرەنجە."