Barış Seçkin,Hemın Othman Mohammed
04 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2019
رۆما - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ماڵتا، جۆزێف موسكات رایگه‌یاند کە رێگه‌یان به كه‌شتی ''ئالان كوردی''ی سه‌ربه رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئا‌ڵمانیا ''Sea Eye چاوی ده‌ریا'' داوه بچێته ماڵتاوه كه ٤٠ كۆچبه‌ری نایاسایی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست رزگاركردووه.
جۆزێف موسكات روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی كه‌شتی ''ئالان كوردی'' بڵاوكرده‌وه كه له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌دا له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا ٤٠ كۆچبه‌ری نایاسایی رزگاركرد و رێگه نه‌درا بچێته سنووره ئاوییه‌كانی ئیتاڵیاوه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ماڵتا، جۆزێف موسكات له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماری خۆی لە تویته‌ر بڵاویكردووەتەوە رایگه‌یاندووە ''له‌ژێر رۆشنایی داواكاری ئه‌ڵمانیادا ماڵتا رێگه ده‌دات به ٤٠ كۆچبه‌ره نایاساییه‌كه‌ی نێو كه‌شتی ئه‌ڵمانیا 'ئالان كوردی' بچنه به‌نده‌ره‌كه‌یه‌وه. حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا و كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، كاریان كردووه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه به‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌ندام لە یه‌كێتیی ئه‌ورووپا. هیچ كۆچبه‌رێك له ماڵتا نامێنێته‌وه''.
كه‌شتی ''ئالان كوردی''ی سه‌ربه رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئا‌ڵمانیا ''Sea Eye'' رۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی تهمووز له دووری ٣٠ میل له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا ٤٠ كۆچبه‌ری نایاسایی رزگاركرد كه سیانیان منداڵ و دووانیان ئافره‌ت بوون و یه‌كێک له ئافره‌ته‌كان دوو گیان بوو.
به هۆی نه‌بوونی ئاسایشه‌وه رێكخراوه‌كه نه‌چوو به‌ره‌و به‌نده‌ری ته‌رابلوس و به‌ره‌و دوورگه‌ی لامپیدوسای ئیتاڵیا رۆیشت.