Alaattin Doğru,Hozan Mohammed Jabbar
09 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند، خوازیارە لەباربردنی منداڵ بخرێتە ناو دەستوورەوە.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە راگەیەندنەکانی فەڕەنسا بڵاوکراونەتەوە ئیمانوێل ماکرۆن بە بۆنەی هەشتی مارس رۆژی جیهانیی ژنان لێدوانی داوە.
سەرکۆماری فەڕەنسا، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لەباربردنی منداڵ دەبێ مافێکی دەستووریی بێت و رایگەیاندووە کە ئەم بابەتە لە مانگی داهاتوودا لە چوارچێوەی یاسادا دەخرێتەڕوو.
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ئاماژەی بەوەش داوە کە لەگەڵ ئەوەدایە کە لەباربردنی منداڵ لە رێگەی پەرلەمانەوە بخرێتە ناو دەستوورەوە، نەک لە رێگەی ریفراندۆم.
لە فەڕەنسا ژنان تا هەفتەی ١٤ەمینی دووگیانییان، دەتوانن بەشێوەیەکی یاسایی منداڵەکانیان لەبارببەن.