Sangar Hamad Azeez
15 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2016
عەدەن - AA
هێزەکانی هاوپەیمانان بەڕابەرایەتی سعوودیە، دەستیان بەسەر دوو کەشتی ئێراندا گرت لە بەندەری ئەسالیف سەربە پارێزگای ئەلحودەیدە کە چەک و تەقەمەنییان بۆ حووسییەکان دەگواستەوە.
بەگوێرەی روونکردنەوەیەکی نووسینگەی راگەیاندنی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەل، هەلیکۆپتەرەکانی هاوپەیمانان لە بەندەری ئەسالیف سەربە پارێزگای ئەلحودەیدە ، دەستیان بەسەر دوو کەشتی ئێرانیدا گرتووە کە چەکیان بۆ حووسییەکان دەگواستەوە.
لەڕوونکردنەوەکەدا هاتووە "کەشتییەکانی ئێران لە کاتی گۆڕینی ئاراستەکانیان بەرەو ئاوە هەرێمییەکان دەستیان بەسەردا گیراوە لە ناویاندا چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی مۆدێرن هەبوون".
لەڕوونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە کە سەرنشینانی هەردوو کەشتییەکە دانیان بەوە داناوە کە ئەو چەک و تفاقانە لە ئێرانەوە بۆ حووسییەکان لە یەمەن رەوانەکراوە.