سەنعا
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە لایەن چەند شاھێد حاڵێکەوە پێشکەشی ئاژانسی ئانادۆڵو کراون، بە ھۆی شەڕی نێوان سوپای یەمەن و چەکدارە حوسییەکان کە دووبارە دەستی پێکردووە، لە چەند کیلۆمەتری نووسینگەی سەرکۆماری یەمەن عەبدڕەبو مەنسور پەرەی سەندووە و حاڵی حازر شەڕێکی گران لەو ناوچەیەدا بەردەوامە.
ئەو سەرچاوانە کە لە بینای کەناڵی رەسمی یەمەن بۆ ئانادۆڵو قسەیان کردووە، ئەو بینایەیش کراوەتە ئامانجی ھێرشی چەکدارە حوسییەکان و ئەو چەکدارانە بە چەکی جۆراوجۆر ھێرشی ئەو بینایەیان کردووە و ھێرشەکان ھێشتا درێژەیان ھەیە و کارمەندانی ئەو تەلەفزیۆنەیش بە ھۆی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکانەوە لە دوێنەوە تا ئێستا لە نێو ئەو بینایەدا ئاسێ بوونە.
لە لایەکی دیکەوە زانرا تۆڕی ھێڵی مۆبایل و ئینتەرنێت کە بە ھۆی شەڕەوە پچڕابوو دروست کراوەتەوە و بەرپرسانی ئەمنی یەمەنیش ئاماژە بەوە دەکەن کە لە بەر ھۆکاری ئەمنی جارێ شەبەکەی ئینتەرنێت و مۆبایلیان راگرتووە.
بە ھۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ھەر دوولا کە لە دوێنەوە لە سەنعا پایتەختی یەمەن دەستی پێکردووە بە دەیان کەس کوژراون.