Mesut Zeyrek
29 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2026
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارییدا لە شاری ستادی ویلایەتی ساکسۆنیای خواروو لە ئەڵمانیا، چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی لۆنبێرگ بڵاوی کردەوە، هێرشێکی چەکداری لە ستادی ڕوویداوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی ڕووداوەکەوە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان دەستیپێکردووە.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە هێرشەکەدا چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا هیچ مەترسییەکی بەردەوام بۆ سەر ڕای گشتی نییە.
لێکۆڵینەوە و پشکنینی پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکە بەردەوامە و، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ژمارەی قوربانییەکان، ناسنامەیان و هۆکاری ڕووداوەکە بلاونەکراوەتەوە.
هاوکات میدیای ئەڵمانیا بڵاوی کردەوە کە ڕووداوەکە لە ماڵێکدا لە ناوەندی شارەکەدا ڕوویداوە و دوای بیستنی دەنگی تەقە، ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتن ڕەوانەی ناوچەکە کراون.
ماڵپەڕی هەواڵی T-online بانگەشەی ئەوەی کردووە کە پێند کەس لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەستداوە. ڕۆژنامەی Bildیش بڵاوی کردەوە کە چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە. بەڵام ئەم بانگەشانە تا ئێستا لەلایەن لایەنە فەرمییەکانەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت بەرپرسان لە قۆناغەکانی داهاتووی لێکۆڵینەوەکەدا، ڕوونکردنەوەی وردتر لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە و ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانییەکان بدەن.